ڤیدیۆ: ماسییه‌ك له شێوه‌ی سه‌ری مرۆڤدایه
وێستگە ستایل-
له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی بونه‌وه‌رێكی نامۆ بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ندێك كه‌س به" بونه‌وه‌ری ئاسمانی" ناوی ده‌به‌ن، ڤیدیۆكه ڕاوچیه‌كی ڕوسی به‌ناوی" ڕۆمان ڤیدۆرتسۆف" بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌م ڕاوچیه كه خاوه‌نی زیاتر له 600 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره له ئینستگرام وێنه‌ی نامۆی ئه‌و زینده‌وه‌ره جیاوازانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له قوڵای زه‌ریاكاندا ده‌ژین و هه‌ندێك له‌وان به هه‌ڵه ڕاوده‌كرێن.
كۆتا ئاژه‌ڵی نامۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌م ڕاوچیه‌وه ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه جۆرێك ماسی ڕه‌نگ خۆڵه مێشییه، شێوه‌ی له مێشكی مرۆڤ ده‌چێت و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بینیوه به بونه‌وه‌ری ئاسمانی باسیده‌كه‌ن كه له فیلمه خه‌یاڵیه زانستیه‌كاندا هه‌یه.
پسپۆڕانی بواری زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی ده‌ڵێن" ئه‌م ماسییه ئاوساوه ناوی (lumpsucker) له ئاوه قوڵه‌كاندا ده‌ژی، لاشه‌یه‌كی شێوه جێڵی لینجی هه‌یه و به‌شێك له جه‌سته‌ی به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆ لكاندن به به‌رده‌كانی قوڵای زه‌ریا و ده‌ریاكان له‌كاتی شه‌پۆلی توند و خێرادا"
PM:02:26:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه