ڤیدیۆ: پاشای به‌ریتانیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژه‌مێك خواردنی خێریان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاماده كرد
وێستگە ستایل-
چارلز، پاشای به‌ریتانیا و كامیلا ی هاوسه‌ری به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی چێشتخانه‌یه‌كی هندیان كردوه بۆ به‌شداربوون له ئاماده‌كاریه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره سه‌ردانی چێشتخانه‌ی"دارجیلنگ ئێكسپرێس" كردوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی به‌ڕه‌گه‌ز هندیه، به‌یه‌كه‌وه خورمای خێریان پێچاوه‌ته‌وه.
هه‌ژماره‌كانی خێزانی شاهانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی پاشای به‌ریتانیا یان بڵاوكردۆته‌وه له كاتی له كیسه نانی بریانی و خورما بۆ خێر و ئه‌م كاره‌یان به هاوكاری تیمی چێشتخانه‌كه كردوه.
خواردنه‌كان به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و خورماكه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێن به خورما به‌ربانگ بكه‌نه‌وه.
PM:02:00:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه