‌هۆكاره‌كانی سه‌رگێژخواردن پاش هه‌ستان له‌ خه‌و

وێستگە ستایل-

زۆرێک لە مرۆڤەکان بەیانیان کاتێک بە ئاگادێنەوە سەریان گێژدەخوات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە گرنگینەدان بە ئاو خواردنەوە یەکێکە لە هۆکارەکان، دکتۆر هەردی پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی باسی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی‌ كردوه‌.
 
1- کەم ئاو خواردنەوە:
کەمی شلە لە جەستەدا ڕێگری دەکات لە کارکردنی مێشک بە باشی، هەربۆیە کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە.
2- کێشە لە هەناسەدان:
ناڕێکی هەناسەدان لە کاتی خەوتندا هۆکارێکە لە هۆکارەکانی سەرگێژ خواردن لە کاتی بە ئاگاهاتنەوەدا هەروەها ڕەنگە بشبێتە هۆی پرخە پرخ و سەرئێشەی بەیانیان.
3- دابەزینی شەکری خوێن:
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێنه‌.
4- دابەزینی پەستانی خوێن:
دابەزینی پەستانی خوێن یەکێکی ترە لە هۆکارە باوەکانی سەرگێژخواردنی بەیانیا بۆیە باشتر وایە، بە هێواشی لە جێگاکەت هەڵبستیت بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن.
5- دەرمانی پزیشکی:
 هەندێک دەرمانی وەک (دژە خەمۆکی، دژە هەوکردن، و ڕێگری لە دووگیانی) دەبنە هۆی سەرگێژخواردن.


PM:01:49:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌