ڕێگری له به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌كرێت له خوێندنگاكان
وێستگە ستایل-
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی دانیمارك ئاشكرای كردوه وڵاته‌كه‌ی پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له خوێندنگاكان.
ماتیاس تیسڤای تایبه‌ت به گۆڤاری "بۆلیتیكن" ی داینماركی وتویه‌تی" وه‌ك حكومه‌ت بڕیارمانداوه پشتگیری بیرۆكه‌ی ڕێگریكردن بكات له به‌كارهێنانی مۆبایل له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاردراوه گۆڕانكاری له‌م یاسایه‌دا بكرێت"
ئه‌گه‌رچی تائێستا هیچ پلانێك بۆ ڕێكخستنی ئه‌م یاسایه دانه‌نراوه به‌ڵام ئه‌م وه‌زیره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه "مۆبایل و تابلێت ی كه‌سی شوێنی نابێته‌وه له خوێندنگاكان، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕێسته‌كانیشدا كه‌س بۆی نییه به‌كاریان بهێنێت هه‌تا ته‌مه‌نی 13 ساڵ "
وه‌زیری ڕۆشنبیری دانیمارك وتویه‌تی" به‌بۆچوونی من شاشه منداڵی له منداڵه‌كان ده‌دزێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 13 ساڵ مۆبایل و تابلێت به‌كاربهێنن"
PM:09:21:25/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه