ڤیدیۆ: ڕۆبۆتێك له‌شێوه‌ی مرۆڤ دروستكرا
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای "Clone Robotics" كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی پۆله‌ندا جۆرێكی نوێ ڕۆبۆتی دروستكردوه به ناوی "Protoclone" ڕۆبۆتێكی شێوه ماسولكه‌ییه و بێ ڕوخساره به‌ڵام توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری جوڵه‌ی هه‌یه.
هێشتا ئه‌م ڕۆبۆته نمونه‌یه‌كی دروستكراوه و له په‌ره‌پێداندایه، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی وه‌ك مرۆڤ بڕوات به‌سوود وه‌رگرتن له ماسولكه ده‌ستكرده‌كانی كه به چینَكی ڕوون هاوشێوه‌ی پێست داپۆشراوه.
به‌رزی باڵای ئه‌م ڕۆبۆته 6 پێیه و زیاتر له 500 هه‌سته‌وه‌ری هه‌یه و 1000 لیمفه ماسولكه‌ی ده‌ستكردی بۆ دانراوه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسان بجوڵێته‌وه و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌نجامدانی جوڵه‌ی ئاڵۆز و قورسی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م ڕۆبۆته‌دا گونجاو نییه شێوه‌یه‌تی.
كۆمپانیای دروستكه‌ری"Protoclone" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م ڕۆبۆته‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه په‌له‌كانی ده‌جوڵێنێت، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی "Protoclone" بینیوه سه‌رسامبوون به جوڵه ناوازه‌كانی ئه‌م ڕۆبۆته، هه‌ندێك كه‌س به ترسێنه‌ر وه‌سفیان كردوه دواش ده‌كه‌ن ڕوخسارێكی خه‌نده ئامێز و گه‌شی بۆ دابنرێت.
له‌ئێستادا ئه‌م ڕۆبۆته توانای ئه‌نجامدانی كاری ئاڵۆزی ڕۆژانه‌ی هه‌یه وه‌ك تێكردنی خواردنه‌وه‌یه‌ك و شۆردنی جلوبه‌رگ و خاوێنكردنه‌وه‌ی زه‌وی.
AM:10:27:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه