توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕوباره به‌ستوه‌كان ساڵانه 273 ملیار تۆن سه‌هۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
له‌نێوان ساڵانی 2000-2023 ڕوباره سه‌هۆڵینه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 6542 ملیار تۆن سه‌هۆڵی له‌ده‌ستداوه به‌هۆیه‌وه ئاستی ده‌ریاكان 18 میلیمه‌تر به‌رز بۆته‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكاریه كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی گۆڤاری" نه‌یچه‌ر" وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌ی به‌راوردكردنی چیا سه‌هۆڵیه‌كان" و ده‌ركه‌وتوه ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوباره سه‌هۆڵیه‌كان 273 ملیار تۆن سه‌هۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌توێته‌وه.
مایكل زیمب زانایه‌كی بواری به‌سته‌ڵه‌كه و سه‌رۆكایه‌تی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردوه وتویه‌تی" تائێستا 273 ملیار تۆن سه‌هۆڵ تواوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كسانه به بڕی ئه‌و ئاوه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا به‌كاریده‌هێنێت كه ده‌كاته 3 لیتر ئاو بۆ هه‌ر تاكێك له‌سه‌ر زه‌وی"
پرۆژه‌ی "گلامی" توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوده‌وڵه‌تیه و خزمه‌تگوزاری چاودێری ڕوباره سه‌هۆڵیه‌كان له‌جیهاندا چاودێری ده‌كات ئه‌ویش له‌لایه‌ن زانكۆی زیورخ به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن سه‌دان توێژه‌ره‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه ده‌برێت و داتای هه‌مه‌چه‌شن وه‌رگیراوه به‌سوود وه‌رگرتن له مانگی ده‌ستكرد و ڕادتر و لێزه‌ر بۆ ته‌واوی چیا سه‌هۆڵیه‌كان له‌جیهاندا له‌ماوه‌ی ساڵانی 2000-2023، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه هه‌تا ساڵی 2010 ڕوباره سه‌هۆڵینه‌كان به نزیكه‌ی %5 قه‌باره‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه و ته‌نها ناوه‌ندی ئه‌وروپا %39 سه‌هۆڵوگوه له‌ده‌ستداوه له‌وانه‌ش دورگه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی باكور و باشوو.
PM:04:15:20/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه