9 مانگ به منداڵێك دووگیان بوو دواتر زانیویه‌تی دایكی ڕاسته‌قینه‌ی نییه
وێستگە ستایل-
كریستینا مورای ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكیه پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی زانستی هێلكه‌ی پیتێنراوی بۆ دانراوه، پاش له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی زانیویه‌تی ئه‌و هێلكه پیتێنراوه‌ی بۆی دانراوه به هه‌ڵه دانراوه.
مورای له دیسێمبه‌ری 2023 منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبووه، پاش ئه‌وه زانیویه‌تی منداڵه‌كه له هێلكه‌ی خۆی نه‌پیتێمراوه و خۆی كه‌سێكی سپی پێسته و منداڵه‌كه‌ی ڕه‌ش پێسته، هێلكه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ دانراوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی مورای نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی ڕویداوه ئه‌م خانمه سه‌رقاڵی په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كه‌یه و نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به‌دوای دایك و باوكی بایلۆجی منداڵه‌كه ده‌گه‌ڕێن، له‌ئێستادا منداڵه‌كه ته‌مه‌نی بۆته 5 مانگ و مورای ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه به‌روه‌رده بكات بۆ ئه‌وه‌ی دوور بێت له‌و جه‌نگه یاساییه‌ی كه براوه نابێت تیایدا.
مورای ته‌مه‌نی 38 ساڵه، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركردوه كه ئه‌م كاره‌ی تیادا كراوه به‌هۆیه‌وه منداڵی خێزانێكی دیكه‌ی له‌لایه و ئه‌وه‌ش ئازار و ناڕه‌حه‌تی بۆ دروستكردون و بۆ ئه‌مه‌ش داوای قه‌ره‌بووی دارایی كردۆته‌وه.
PM:03:44:20/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه