گۆگڵ نهێنیه‌كی "كونی ڕه‌ش" ی زه‌ریای هێمن ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
له ئۆكتۆبه‌ری 2021 وێنه‌یه‌كی نامۆ له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه بڵاوكرایه‌وه، وێنه‌كه نه‌خشه‌ی گۆگڵ چركاندبووی، دیمه‌نه به نزیكه‌ی له"كونێكی ڕه‌ش" شێوه سێگۆشه له زه‌ریای هێمن.
له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ئێستادا پرسیار و ده‌نگۆی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه چاڵێكی قوڵه له‌ژێر زه‌وی یان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نهێنیه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوه ئه‌م چاڵه ڕه‌نگ تۆخه دورگه‌ی فۆستۆك ه و ده‌كه‌وێته نزیك زه‌ریای هێمن له باشوور ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كۆماری كیریاتی.
ڕوبه‌ری ئه‌م دوورگه‌یه 0.25 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ئه‌مه دورگه‌یه‌كی مه‌رجانیه و به دره‌ختی بیسۆنیا داپۆشراوه و له‌بۆشای ئاسمانه‌وه ڕه‌نگه‌كه‌ی تێر ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك BBC بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و دره‌خته چڕانه‌ی له‌م دورگه‌یه بڵاوبونه‌ته‌وه وایكردوه دورگه‌كه تاریك ببێت، توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م دره‌ختانه ڕێگه ناده‌ن ڕوه‌كی دیكه گه‌شه بكات به‌هۆی ئه‌و سێبه‌ره چڕه‌ی هه‌یه‌تی.
دورگه‌ی فۆستۆك بۆیه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن چه‌ند دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ڕوس له ساڵی 1820 دۆزراوه‌ته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوونی ژیان له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر دورگه‌كه نه‌بووه، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه تیایدا.
PM:03:25:20/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه