ناسا: هه‌ساره‌ی زه‌وی مه‌ترسی له‌سه‌ره
وێستگە ستایل-
له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بۆشایی ئاسمان" ناسا" ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی هه‌سارۆچكه‌ی 2024 YR4 به زه‌وی دوپات كردۆته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه مه‌ترسیدارترین ده‌بێت له مێژووی بۆشایی ئاسماندا.
پێشتر ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته %1.2 بووه ئێستا ڕێژه‌كه بۆ %3.1 به‌رز بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به زه‌وی چانسه‌كه‌ی زۆر بووه.
هه‌سارۆچكه‌ی 2024 YR4 كه كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو دۆزراوه‌ته‌وه، ناسا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ زه‌وی وه‌سفی كردوه، هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی مه‌ترسیدارێتی به‌ركه‌وتنی 2024 YR4 به زه‌وی هێشتا ئه‌وه‌نده زۆر نییه به‌ڵام ناسا به‌جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات، له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته و ڕێگای هه‌سارۆچكه‌كه به سوود وه‌رگرتن له تلسكۆبی جیمس ویب له بۆشایی ئاسمان.
هه‌ندێك له پسپۆڕان خه‌می ئه‌وه‌یانه ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن %96.9 له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه زه‌وی سه‌لامه‌ت ده‌بێت، تا ئێستا هه‌سارۆچكه‌كه له زه‌وی دوره به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بكه‌وێته خواره‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌وێته ئه‌و ناوچانه‌ی له باكوری ئه‌مه‌ریكای باشوور و باشووری ئاسیا ز ئه‌فه‌ریقا بكه‌وێته خواره‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هندستان و پاكستان و ئیكوادۆر ده‌بێت .
PM:02:39:20/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه