بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی سپی بوونی تاڵه‌كانی قژیان هه‌یه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ناگۆیا له ژاپۆن ئاشكرایان كردوه ماده‌ی لۆتیۆلین كه جۆرێكی مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری باوه له‌ناو سه‌وزه‌كاندا هه‌یه وه‌ك" گێزه‌ر و كه‌ره‌وز و برۆكلی"ڕێگری ده‌كات له پیربوونی تاڵه‌كانی قژ له‌ڕێی پاراستنی چالاكی ئه‌و خانانه‌ی تایبه‌تن به ڕه‌نگكردنی تاڵه موه‌كات.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژه‌نه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و مادده‌ی لۆتیۆلین یان بۆ به‌كارهێندراوه ده‌ركه‌وتوه مشكه‌كان ڕه‌نگی تاڵی موه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه پارێزه‌رێكی سروشتی بۆیه خانه‌كانه، ئه‌م بابه‌ته ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست یارمه‌تیده‌ری دره‌نگ سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ره.
سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ نیشانه‌ی پیربوونه
سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ر له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ڕووده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش ماندوێتی و كێشانی جگه‌ره و به‌ركه‌وتن به تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی و وه‌رگرتنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان و هۆكاری بۆماوه‌ی و نه‌خواردنی بڕی پێویست له خۆراك هۆكاری سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ره.
پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن هه‌ندێكجار كه‌می ڤیتامین B12 له جه‌سته‌دا هۆكاره بۆ زوو سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ر، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌شیان هه‌یه چڕی ئێسكیان داده‌به‌زێت له قۆناغێكی دیكه‌ی ژیانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی سپی بوونی پێشوه‌خته‌ی تاڵه‌كانی قژیان هه‌یه باشتر وایه سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی وه‌ك" كه‌ره‌وز و گێزه‌ر و برۆكلی و بیبه‌ری سه‌وز" میوه‌كان وه‌ك" سێ‌و و پرته‌قاڵ و شاتوو" بابه‌ته گیاییه‌كن وه‌ك" زه‌عته‌ر و به‌یبوون و چه‌ند جۆرێك چا" بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به لۆتیۆلین به‌وه‌ش هه‌وكردنی له‌ش كه‌مده‌بێته‌وه و تاڵه‌كانی سه‌ر دره‌نگتر سپی ده‌بێت.
PM:08:09:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه