ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بۆ كێ دهكرێت؟
وێستگە ستایل-
ڤاکسینی ئەنفلۆنزا ڤاکسینێکە دەکرێت لە وەرزی پایز تاکو کۆتای زستان، ئەم ڤاکسینە لەبەر ئەوەی ئەنفلۆنزا ڤایرۆسێکی درمییە، ساڵانە بڵاودەبێتەوە لەبەر ئەوەی زۆر لە ناو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆکاری نەخۆشی بۆ هەندێک کەس و تەنانەت داغڵ بوون لە نەخۆشخانەکان، دکتۆر نزار پسپۆری نەخۆشییەکانی سنگ و کۆئەندامی هەناسە لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"لەبەر ئەمە ڤاکسینی ئەنفلۆنزا باشترین ڕێگایە بۆ خۆپارێزی لەو کەسانەی کە ئێستا باسیان دەکەم، کە بتوانن خۆیان بکوتن بۆی ئەو نەخۆشیانەی کە هەیانە لێیان نەوروژێتەوە و کاریگەری ئەنفلۆنزاکە زۆر ئەزێتیان نەیات"
ئەو کەسانەی کێن کە ئەم ڤاکسینەیان بۆ دەکرێت ؟
1-ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵە یان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە، چونکە ئەم دوو گروپە بەرگری لەشیان لاوازە لە چاو کەسانی تر.
2- ئەو کەسانەی کە تووشبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانن وەک: ڕەبۆ، هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان، ڕیشاڵی سییەکان، ئەمانە پێویستە ساڵانە خۆیان بکوتن، بۆ ئەوەی کاتێک ئەنفلۆنزا دەگرن نەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکانیان
3- ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە وەک : نەخۆشی بۆرییەکانی دڵ، سستی دڵ
4- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی خوێنیان هەیە
5-ئەو کەسانەی کە شێرپەنجەیان هەیە
6- ئەو کەسانەی دەرمانی کیمیای یان بایۆلۆجی بەکاردەهێنن
7-ئەو کەسانەی کە حەپە کۆرتیزۆنەکان بەکاردەهێنن سیستەمی بەرگری لەشیان دەئەبەزێت، ئەمانە پێویستە خۆیان بکوتن بۆ ئەوەی کاتێک تووشی ڤایرۆسێکی ئەنفلۆنزا دەبن، ڤایرۆسەکە نەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکانیان.
ئەو کەسانەشی کە ناتوانن خۆیان بکوتن ئەوانەن کە پێشتر هەستیاریان هەبووە بە ڤاکسینەکە کاتێک لە خۆیان داوە، ئەمانە نابێت ڤاکسینەکە وەربگرن.
ڤاکسینەکە بە چ جۆرێک هەیە :
ڤاکسین بە شێوەی دەرزی یاخود سپڕا هەیە، بەڵام لای ئێمە هەتا ئێستا بە شێوەی دەرزی هەیە، پێویستە ئەو ڕۆژەی کە دەچیت بۆ کوتانەکە زۆر تەندروست بیت و نەخۆش نەبیت وە تا و بێهێزیت نەبێت .
PM:07:46:17/02/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه