نهێنیه‌كی تابلۆیه‌كی بیكاسۆ ئاشكرا ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
پاش توێژینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له تابلۆكانی نیگاركێشی به‌ناوبانگ" پابلۆ بیكاسۆ" لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی بواری هونه‌ر زانیویانه وێنه‌یه‌كی شاراوه‌ی ئافره‌تێكی نه‌ناسراو له‌ژێره‌وه‌ی تابلۆیه‌كی بیكاسۆدا هه‌یه.
وێنه‌ی ئافره‌ته‌كه دیار نه‌ماوه پاش ئه‌وه‌ی بیكاسۆ وێنه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه كێشاوه، پێده‌چێت پاش چه‌ند مانگێك له كێشانی یه‌كه‌م تابلۆ، دواتر تابلۆیه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشاندوه و ته‌مه‌نی ئه‌م تابلۆیه بۆ ساڵی 1901 ده‌گه‌ڕێته‌وه، وێنه جێگیره‌كه‌ی ئێستا"ماسیۆ فرناندیز" ه كه یه‌كێك بووه له په‌یكه‌رتاشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و هاوڕێی بیكاسۆ بووه و وێنه‌كه‌ش به ڕه‌نگه‌كانی سه‌وز و شین نه‌خشێنراون.
ئێستا و به نزیكه‌ی پاش 125 له كێشانی تابلۆكه زانراوه له‌ژێره‌وه هێڵی پان هه‌یه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له په‌یمانگای "كۆرتۆلد" تایبه‌ت به هونه‌ر له له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی به تیشكی ژێر سوور و ئێكس بۆ وێنه‌كه كراوه.
تائێستا نه‌زانراوه وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه پێشتر بیكاسۆ نه‌خشاندویه‌تی كێیه كه ساڵی 1901 له پاریس كسَشاویه‌تی، ستایلی قژی ئافره‌ته‌كه كه له تابلۆكه‌دا دره‌كه‌وتوه ده‌ریخستوه ستایلێكی زۆر باو بووه له‌و ساڵانه‌دا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر توێژینه‌وه بۆ ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له تابلۆكه‌دا هه‌یه كه پێشبینی ده‌كرێت هاوڕێ یان خۆشه‌ویست یان مۆدێلێك بیكاسۆ بوبێت.
PM:08:38:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه