زاناكان: زه‌وی چۆته سه‌رده‌مێكی نوێی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما
وێستگە ستایل-
ساڵی 2024 زه‌وی گه‌رمبوونی جیهانی تیایدا ڕویداوه و به‌رزی پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته 1.5 پله ، ئه‌نجامی دوو توێژینه‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دوور مه‌ودا به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نامه‌ی پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان چه‌ند ڕاپۆرتێكیان له گۆڤاری "نه‌یچه‌ر كلایمه‌یت چه‌ینج" بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه جیهان چۆته دۆخێكی نوێوه سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستیپێكردوه و پله‌كانی گه‌رما 1.5 پله‌ی سه‌دی به‌رز بۆته‌وه و به‌راورد به سه‌رده‌می پێش شۆڕشی پیشه‌سازی.
ساڵی 2024 یه‌كه‌م ساڵه له ڕۆژ ژمێری جیهانی پله‌ی گه‌رمای به‌رز تۆماركراوه و ناوه‌ندی پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی 1.55 پله‌ی سه‌دی به‌رارود به ساڵی 1850- 1900 به‌رز بۆته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و شیكاریه‌ی ڕێكخراوی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا بڵاویكردۆته‌وه.
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌درێت
ڕێكه‌وتن نامه‌ی پاریس تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا كه ساڵی 2015 تۆماركراوه به‌و ئامانجه‌ی پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی كه‌متر بێت له 2 پله‌ی سه‌دی و له‌و ڕێژه‌یه زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه به‌راورد به ماوه‌ی پێش شۆڕشی پیشه‌سازی و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه له 1.5 پله‌ی سه‌دی زیاتر به‌رز ببێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
ویلیا‌م ریبل مامۆستا له زانكۆی ئۆریگۆن كه به‌شداری ئه‌م دوو توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و ئاژانسی"فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ساڵی 2024 ساڵی شاز بووه و ده‌ستپێكی سه‌ده‌یه‌كی نوێیچاخی كه‌شوهه‌وای نوێ و مه‌ترسیدار ده‌ستیپێكردوه"
PM:08:14:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه