ڕوبارێك سوور بووه و هاوڵاتیان ده‌ترسن
وێستگە ستایل-
ڕوبارێك له ده‌وروبه‌ری بۆینس ئایرس له ئه‌رجه‌نتین ڕه‌نگه‌ی گۆڕاوه بۆ سوور، ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته جێگای دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
وێنه و ڤیدیۆیی ئه‌م ڕووباره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت گۆڕانی ڕه‌نگی ئه‌م ڕوباره به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕویداوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ڕه‌نگی ئه‌م ڕوباره بگۆڕێت، هاوڵاتیانیش ده‌ترسن له‌وه‌ی هۆكاری گۆڕانی ڕه‌نگی ڕوباره‌كه پیسبوونی بێت، یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه تایبه‌ت به گۆڤاری"لاناسیۆن" وتویه‌تی" ته‌واوی ته‌مه‌نم له‌م ناوچه‌یه ژیاوم به‌ڵام تائێستا ئه‌م حاڵه‌ته‌م نه‌بینیوه" هه‌ندێك هاوڵاتی دیكه‌ش باسیان له‌وه كردوه ڕوباره‌كه بۆنی ترشی لێدێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی"سكای نیوز" بڵاویكردۆته‌وه، به‌رپرسانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه پشكنینیان بۆ ئاوی ڕوباره‌كه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گۆڕانی ڕه‌نگی ڕوباره‌كه بزانن.
PM:05:23:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه