هۆکارەکانی بەردەوام توشبوون بە كهڕوو و ههوكردنی دامێن
وێستگە ستایل-
بەگشتی لە %75 ی ئافرەتان بەلایەنی کەمەوە جارێک توشی کەڕووی دامێن دەبن لە ماوەی ژیانیاندا، وە زیاتر لە %8 یان لە4 جار زیاتر توشی ئەم ههوكردنه دەبن و لەم کاتەدا پێی دەوترێت دووبارە بوونەوەی توشبوون بە ههوكردنی دامێن بەکەڕوو، کە دەبێتە هۆی دروستبونی کزانەوە و خوران و ئیلتیهاباتی دامێن.
زۆربەی جار کەڕوو ئەبێتە هۆی دروستبوونی ههوكردنی دامێن، لە هۆکارە دیارەکانی کە دەبێتە هۆی دوبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتە بریتین لە:
1- زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکتریا باشەکانی دامێن و ئەمەش ئەبێتە هۆی گەشەکردنی کەڕووەکان و ئەگەری توشبوون بە ههوكردنی دامێن زیاددەکات.
2- بەرزی شەکرەی خوێن لەو کەسانەی شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نییە ئەگەری توشبون بە کەڕووی دامێن زیاددەکات .
3-حەبی مەنع و کرێم بۆ ڕێگری کردن لە دووگیان بوون ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچونی هاوسەنگی بەکتریاکانی دامێن و ئەگەری توشبوون بە ههوكردنی دامێن زیاددەکات.
4-لەبەرکردنی جلی تەسک و شێدار و تەڕ وەکو جلی مەلەوانی و جیم، کە شێیەکی گەرم دروست دەکەن و کەڕوو تێیدا گەشە دەکات.
5- کەمی پاک و خاوێنی بەتایبەت لەکاتی جوتبوندا، هەروەها لەماوەی دووگیانیدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئیسترۆجین ئەگەری توشبوون بە ههوكردن زیاددەکات.
6- زۆر بەکارهێنانێ دووشی داخلی و تێکچونی بەرگری لەش ئەگەری توشبوونت زیاددەکات.
لە نیشانەکانی بوونی ههوكردنی دامێن بە کەڕوو:
-خوران و کزانەوەی بەشی ناوەوە و دەرەوەی دامێن.
-بوونی هەستێکی سوتانەوە لە دامێن بەتایبەت لەکاتی جوتبوون و میزکردندا.
-ئازار وسوربوونەوە و ئاوسانی دامێن.
-دەردانی شلەیەکی سپی چڕ و بێ بۆن لە دامێن.
ئەگەر تۆی خانم یەکێکیت لەوانەی ماوە ماوە توشی ههوكردنی دەبیت ئەوا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تایبەت.
PM:05:10:05/02/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه