توێژینه‌وه‌یه‌ك: تكایه ڕێگه بده‌ن منداڵه‌كانتان له‌ناو گڵ و قوڕ یاری بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ركه‌وتنی منداڵ له‌گه‌ڵ قوڕ مه‌ترسی توشبوونیان به هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه‌كانی خود به‌رگری كه‌مده‌كاته‌وه، به‌مانایه‌كی دیكه منداڵان له‌و نه‌خۆشیانه به‌دور ده‌بن كه به‌هۆی لاوازی به‌رگریانه‌وه توشی ده‌بن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێگه‌ی Live Science بڵاویكردۆته‌وه، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن "منداڵان له‌ساڵانی سه‌ره‌تای ژیانیان به‌رگری جه‌سته‌یان دروست ده‌بێت، به‌وه‌ش جه‌سته جیاوازی ده‌كات له‌نێوان خانه‌كانی له‌ش و ئه‌و ماددانه‌ی كه زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نن وه‌ك به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان به‌وه‌ش له‌ش ڕادێت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی توشكه‌ری نه‌خۆشییه‌كان"
به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات
گراهان رۆك، مامۆستا له زانستی زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت" له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانیومانه به‌رگری له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له میكرۆبه‌كانی ناو گه‌ده‌وه سه‌رده‌كێشێت و به‌هێز ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌م میكرۆبانه یارمه‌تی دروستكردنی ئه‌و ڤیتامینانه ده‌ده‌ن كه جه‌سته بۆ ژیانكردن پێویستیه‌تی، هاوكات هه‌رسی خۆراك ئاسان ده‌كه‌ن"
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌ركه‌وتنی كه‌م له‌گه‌ڵ میكرۆبه‌كان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا واده‌كات به‌رگری له‌ش لاوازبێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی ئه‌و منداڵانه له‌ناو باخچه یان ماڵێك ده‌ژین كه ئاژه‌ڵی ماڵی تیادایه كه‌متر توشی هه‌ستیاری ده‌بن به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له خاك و باخچه و زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵان دوورن."
PM:09:04:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه