ئایا نهخۆشی شەکرە هاوتای نەخۆشی دڵه؟
وێستگە ستایل-
لە ڕەفتار کردنی تەندروستی و چارەسازیی نەخۆشی شەکرە هاوتایە لەگەڵ نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ، واتە هەرکەسێک نەخۆشی شەکرەی هەبێت و لەسەر چارەسەرکردن بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری ئاڵۆزکاری و پێشهاتەکانی وەکو ئەو کەسە وایە کە جهڵدهی سنگی ههبێت، واتە خوێنبەری دڵی تەسک بوبێتەوە، یان لەڕابردودا نوشی جەڵتەی دڵ بوبێت،لەبەرچی شەکرە هاوتای نەخۆشی دڵە؟ دکتۆر یوسف پزیشكی نهخۆشی ههناوی بهوردی لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1-توشبووان به نهخۆشی شەکرە گرفته تهندروستیهكانی دیكهشیان هەیە وەک چەوری بەرزی و پهستانی خوێن و قەڵەوی.
2- ئەگەری توش بون بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ (جەڵتە) لە توشبوو به نهخۆشی شەکره وەک ئەو کەسانەیە کە توش بوبن.
3- لەهەردو حاڵەتدا هەوکردنی خوێنبەرەکانی لەش هەیە و لولە خوێنەکان تەسک دەبنەوە.
4 نەخۆشی شەکرەدار توشی ئاڵۆزکاری تایبەت دەبێت وەکو کزبونی چاو، زامی گورچیلە و هەوکردنی دەمارەچێوەییەکان، نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک، هەر هەمویان بەهۆی تەسک بونەوەو زامداربونی وردەخوێنبەرەکانی لەش ڕودەدەن، بەتایبەتی خوێنبەرەکانی مێشک و دڵ و قاچەکان زیانبار دەبن.
کەواتە دهبێت چی بكرێت؟
پێویستە بەچڕی بەرەنگاری نهخۆشی شەکرە ببینەوەو بە چالاكی چارەسەری بکەین، دەبێت ڕێژەکەی بەنۆرماڵی بپارێزرێت، وە بەوردی زەخت و قەڵەوی شەکرەدار چارەسەربکرێت.
ئامانجی کۆتاییمان چیە؟
دووركهوتنهوه لە نەخۆشی دڵ، توش نەبون بەجەڵتەی مێشک و دڵ، چونکە هۆکاری ژمارە یەکی مردن لە جیهاندا نەخۆشی دڵە، وە ئەگەر چالاکانە شێوازی ژیانمان تەندروست بکەین، وەرزشی ڕۆژانەمان هەبێت و خەوێکی تەندروست بەدەست بێنین ئەوا دەگەین بە تارگێت، واتە شەکره کۆنترۆڵ دەکەین، وە ئەگەر زەخت و قەڵەوی تەواو لە خۆماندا چارەسەر بکەین ئەوا نەخۆشیەکە لاواز دەبێت و کاریگەری نامێنێت لەسەر جەستەمان.
PM:08:40:04/02/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه