خانمه هونه‌رمه‌ندێكی دێرین كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ خانمه هونه‌رمه‌ند"نه‌زیره عه‌لی"دایكی خانمه هونه‌رمه‌ند شادان فوئاد كۆچی دوایكرد، ئه‌م خانمه له چه‌ندین به‌رهه‌مدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی بینیوه.
نیاز نوری وه‌ك سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كورسدتان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی"دڵگرانین بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند خاتوو(نەزیرە عەلی) خێزانی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو فوئادی حەمەومین ئاغا و دایکی ھونەرمەند شادان فوئاد و خەسوی ھونەرمەند شەماڵی عەبە ڕەش"
سه‌رۆكی سه‌ندیكا ده‌شڵێت"بەناوی ئەنجومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ھونەرمەندان و ھاوڕێیان و خانەوادەکەیان دەکەین ، ڕۆحی شاد بێت "
نه‌زیره عه‌لی هونه‌رمه‌ند دواین كاری به‌شداری كردن بووه له درامای (گەڕان بە دوای سێبەرەکان) ڕۆڵی بینیوه و ساڵی 2024 له دواین دیمانه‌ی ته‌له‌فیزۆنیدا ده‌ركه‌وت.
PM:08:33:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه