خه‌ڵاتی گرامی دابه‌شكرا
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی"بیۆنسیه" بوه براوه‌ی خه‌ڵاتی گرامی بۆ ئه‌لبومی"Cowboy Carter" به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی 99 جاری دیكه كاندید كراوه و زیاتر له 30 خه‌ڵاتی دیكه‌ی پێبردۆته‌وه.
له‌ناو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌مساڵ بۆ خه‌ڵاتی گرامی تۆماركرابوون كه له هۆڵی"كریبتۆ كۆم ئه‌رینا" له شاری"لۆس ئه‌نجلوس" به‌ڕێوه ده‌چێت له چانسی گروپی"بیتڵز" بوه بۆ گۆرانی "Now and Then" هاوكات"كیندریك لامار" بوه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه بۆ گۆرانی ساڵ "Not Like Us" له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵاته‌كانی باشترین گۆرانی ڕاپ و باشترین جوڵه‌ی ڕاپ و باشترین ڤیدیۆ میوزیك ی وه‌رگرتوه.
شابیل روان توانیویه‌تی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی نوێ، سابرینا كاربنته‌ر بۆ گۆرانی "Espresso" خه‌ڵاتی باشترین جوڵه‌ی پۆپی ته‌نهای وه‌رگرتوه، "Short n' Sweet" وه‌ك باشترین ئه‌لبومی پۆپ خه‌ڵاتی گرامی پێبه‌خشراوه.
نورا جۆنز گرامی بۆ باشترین ئه‌لبومی پۆپی نه‌ریتی وه‌رگرتوه له‌ڕێی به‌رهه‌می "Visions"، شاكیرا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌لبونی پۆپی لاتینی بۆ به‌رهه‌می "Las Mujeres Ya No Lloran" وه‌رگرتوه و خه‌ڵاته‌كه‌شی به‌خشیوه به‌و هاوڵاتیانه‌ی كۆچبه‌رن، دۆچی سێهه‌م ئافره‌ته بۆ ئه‌لبومی ڕاپی "Doechii" ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی گرامی وه‌ربگرێت.
له ئاهه‌نگه‌ی ئه‌مساڵدا ڕێزلێنانی تایبه‌ت به‌خشراوه‌ته شاری لۆس ئه‌نجلوس و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاگركوژێنه‌وه كه له‌ماوه‌ی سوتانی دارستانه‌كان هه‌وڵی خۆیانداوه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا كانی ویست هاوسه‌ری پێشووی كیم كارداشیان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی"بیانكا سینسۆری" به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن و بیانكا له‌سه‌ر فه‌رشی سوری گرامی به‌جلوبه‌رگی نیمچه ڕوته‌وه ده‌ركه‌وت.
خه‌ڵاتی "گرامی" كه خه‌ڵاتێكی جیهانیی ساڵانه‌یه و تایبه‌ت به بواری موزیك و گۆرانییه، ئه‌مساڵ گه‌ڕی 67 هه‌مینی ئه‌م خه‌ڵاته به‌خشرا و ئاهه‌نگه‌كه له له شاری لۆس ئه‌نجلوس به‌ڕێوه چوو.
PM:09:17:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه