خانمان ئه‌و پیاوانه بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن كه له‌خۆیان منداڵترن
وێستگە ستایل-
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا گۆڕانكاری له هه‌ندێك بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕویداوه كه په‌یوه‌ندی به بابه‌تی هاوسه‌رگیریه‌وه هه‌یه، به‌جۆرێك به‌شێك له خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌خۆیان بچوكتره، ئه‌مه‌ش پرسیاری زۆری له‌سه‌ر دروستبووه.
پسپۆڕان پێشتر باسیان له‌وه كردوه%56 ی ئافره‌تان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكه‌ن جیاوازی ته‌مه‌نیا 5-15 ساڵ بێت به ئاماندی به‌دیهێنانی ئارامی به‌ڵام ئێستا خانمان ئه‌و پیاوانه بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن كه له‌خۆیان منداڵترن.
پسپۆڕان له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
ڕاوێژكاری ده‌رونی و خێزانی مونا غازی ده‌ڵێت" سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی نییه به جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێگه‌یشتن و ڕێز له‌لای هه‌ردوولاوه بنه‌مای دروستكردنی خێزانێكی سه‌ركه‌وتوه، ئه‌گه‌ر نا ته‌مه‌ن ته‌نها ژماره‌یه ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتوو له‌نێوان دوو كه‌سه‌كه‌دا هه‌بێت."
پاڵنه‌ری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌ربه‌خۆن و پێگه‌یشتوون ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا دروستبكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌خۆیان بچوكتره، ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كانی دیكه بوونی هه‌بێت، هاوكات خانمان له پیاوانێك كه ته‌مه‌نیان له‌خۆیان بچوكتره پشتگیری و سۆزی زیاتر ده‌بینن، له‌به‌رامبه‌ردا پیاوان ئافره‌تانی گه‌وره‌تر له‌خۆیان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئارامی و جێگیری ته‌ماشا ده‌كه‌ن"
PM:05:25:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه