‌بۆچی لەیزەر بەکاربێنیین بۆ لابردنی مایەسیری؟

وێستگە ستایل-

نەشتەرگەری لەیزەر تەکنیکێکی نوێ و پێشکەوتووە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری، بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی کە چارەسەرەکانی تر کاریگەر نەبوون، به‌ڵام هۆكار چییه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی باش به‌كارده‌هێندرێت، ‎دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.
 
1-ڕێکارێکی وورد وکەمترین بڕین:ڕێکاری لەیزەر کەمترین بڕینی تێدایە بە بەراورد بە نەشتەرگەری لابردنی مایەسیری بە نەشتەرگەری کە زۆرجار بریتییە لە بڕین و لابردنی شانەکان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و زووتر چاکبوونەوە.

2-کەمبوونەوەی خوێنبەربوون: چارەسەری لەیزەر وردە و یارمەتی سووتاندنی خوێنبەرەکان دەدات لەکاتی ڕێکارەکەدا، ئەمەش ئەگەری خوێنبەربوون کەمدەکاتەوە.

3-کاتی چاکبوونەوەی خێراتر: بە شێوەیەکی گشتی ڕێکارەکە کەمتر زەبر  بۆ شانەکانی دەوروبەر دروست دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر ئازار و چاکبوونەوەی خێراتر.

4-کەمتر ئازاری دوای نەشتەرگەری، کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە هەوکردن: چونکە گەرمی لەیزەرەکە یارمەتی تەعقیمکردنی شوێنی چارەسەرکراو دەدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن کەمدەکاتەوە دوای نەشتەرگەری.

5-کەمتر پێویستی بە بێهۆشکردنی گشتی: زۆرێک لە ڕێکارەکانی لابردنی مایەسیری بە لەیزەر دەتوانرێت لە ژێر بێهۆشکردنی ناوچەییدا ئەنجام بدرێت، کەمتر مەترسی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە.


PM:04:32:22/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌