كڵاوه‌كه‌ی میلانیا سه‌رنجی هه‌موانی ڕاكێشاوه
وێستگە ستایل-
ستایله تایبه‌ته‌كه‌ی میلانیا تره‌مپ له‌میانی ئاهه‌نگی دوباره ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ"بوه جبَی سه‌رنج له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی وه‌رنه‌گرتوه له‌ماركه جیهانیه‌كان.
جلوبه‌رگه‌كانی میلانیا به‌ده‌ست دوراون له شاری نیویۆرك وئاده‌م لیبس و ئه‌ریك گافیتس دیزاینی جلوبه‌رگه‌كانیان كردوه، كڵاوه گه‌وره‌كه‌ی میلانیا ستایله‌كه‌ی ئه‌م خانمه‌ی به‌ته‌واوه‌تی جیاوازكردوه له‌كاتێكدا به‌هۆیه‌وه چاوه‌كانی شاردراوه‌ته‌وه.
لییس وتویه‌تی" ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه توانیومه دیزاینی جلوبه‌رگه‌كه‌ی میلانیا بكه‌م، جلوبه‌رگه‌كه‌ی زۆر تایبه‌ت ده‌رچوه، هیچ ده‌ستێك به‌ر جلوبه‌رگه‌كان نه‌كه‌وتوه پێش هیرڤی بییر دیزاینه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی میلانیا"
میلانیا له‌ئێستادا جلوبه‌رگی بریقه‌دار نا‌پۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوبێت، به‌ڵكو ستایله‌كه‌ی پشتی به ستایلی راقی ئه‌وروپیه‌كان به‌ستوه و سادده‌ی و یه‌ك ڕه‌نگی هه‌ڵبژاردوه"
پێده‌چێت ئه‌مجاره میلانیا به جلوبه‌رگه جیاوازه‌كه‌ی ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌مێت كه بیرۆكه‌ی جیاوازی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مۆدێلانه‌ی ده‌یپۆشێت له‌ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا.
PM:03:53:21/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه