‌نادیه‌ جوندی وێنه‌ی‌ زیاتری بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر"نادیه‌ جوندی" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام وێنه‌ی‌ زیاتری خۆی له‌میانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ”Joy "Awards  بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆته‌ باسی گه‌رمی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

نادیه‌ وێنه‌ی‌ زیاتری خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كانی جیهان كه‌ له‌ ئاهه‌نگی  "Joy Awards" له‌ ڕیاز بینیونی له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌ له‌وانه‌ش ئه‌كته‌ری تورك"باریش ئاردتوش" پاڵه‌وانی درامای"خۆشه‌ویستی بۆ كرێ" نادیه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی‌ خۆی و ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ توركه‌ نوسویه‌تی" هونه‌رمه‌ندێكی جوانه‌ و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ میسر، ئیشه‌ڵا به‌م نزیكانه‌ كارێكی هاوبه‌شی توركی میسری ده‌كه‌ین ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌ جیهاندا هه‌بێت"



نادیه‌ جوندی یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دێرینه‌كانی سینه‌ما و درامای میسر له‌دایكبووی 1946 ه‌ و ماوه‌ی‌ 64 ساڵ له‌ بواری هونه‌ریدا كاریكردوه‌، دواین وێنه‌كانی ئه‌م خانمه‌ به‌هۆی ئه‌و ستایله‌ی‌ هه‌یبووه‌ بوه‌ باسی گه‌رمی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ قسه‌یان له‌سه‌ركردوه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ئه‌م ستایله‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا شیاو نییه‌.





PM:08:00:20/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌