كانی: مۆد مۆدی لەشفرۆشە
وێستگە ستایل-
خانمه هونهرمهند كانی لهڕێی ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵاتی فهیسبووك بابهتێكی تایبهتی بڵاوكردۆتهوه و تیایدا باسی لهوه كردوه ئهوهی له كوردستان ڕوودهدات له هیچ شوێنێكی دونیا ڕونادات.
ئهم خانمه دهڵێت"لەشفرۆش بە بەرچاوی هەموو دنیاوە لەشفرۆشی بە هێزی گرتنی چەمکێکی زیندوو و لەکەدارکردنی، بە بیانووی فەرهەنگ و هونەر، ئەوەی لە ووڵاتی مندا دەگوزەرێ لەهیچ جێیەکی دنیادا جێگەی نابێتەوە و ڕێ پێدراو نییە، مەبەستم لەشفرۆشی نییە بەڵکو بە بیانووی هونەرەوە لەشفرۆشی کردن و کەمکردنەوەی سوکایەتی پێکردنی ئەدەب و پەروەردەیە سوکایەتی کردنە بە زمانی دایک سوکایەتی کردن بە بەهاکانی ئینسان"
كانی دهشڵێت"ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت تەنانەت سوکایەتی کردنە بە خوێنی شەهیدان، سوکایەتی کردنە بە کەسوکاری ئەنفالکراوان، گاڵتە پێکردنی قرچەی دڵی ئەو دایکانەی بە هەزارەها کوڕیان لە دەریاکاندا خنکا، گاڵتەپێکردنی هەموو ئەو مرۆڤانەی بەهۆی کوردبونیانەوە ئاوارە و دەربەدەر بوو، گاڵتە پێکردنی هەست و هاواری ئەو مرۆڤانەی بە هەزارەها شەوی تاریکی غوربەت بیری ئەو نیشتمانەیان کردووە…کام نیشتمان.؟ "
(نیشتمانی لەشفرۆشان)؟
بوونی ئەم گروپانە لە خەڵک کاریگەرییان تەنانەت لەسەر سروشتی ژنبوون دروستکردووە، ژنەکانی ووڵاتی من چێژی ژنبوون نابەن سروشتیان تێکداوە و ڕەتیدەکەنەوە، نە ژنێ دەخوازێ منداڵیک بە سروشتی بهێنێتە دنیاوە و چێژی بوون ببات، نە ژنێک دەخوازێ شیر بدا بە کۆرپەکەی و چێژی شیرینی ئەو کاتانە ببات و نە ژنێکیش دەزانێ پڕ بە دڵ و هەستی قووڵی بونییەوە پیاوێک لە ئامێز بگرێت.
كانی ئاماژهی بۆ ئهوه كردوه لهئێستادا له كۆمهڵگادا ژنبوونیان وێران و سەرگەردان کردووە کەسیش هیچ ناڵی و هەمووش هەوڵ دەدەن لەوان بچن، شەرمەزاری بۆ سیستمێک کە سڕ و بێئاگا لەو زەبرە گەورانەی لە تاکی کورد و نەوەکانمان ئەدا بێئەوەی کەس خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بەرامبەر ئەم لێشاوی لەشفرۆشی و بێئاگاییەی مرۆڤی کوردی تێکەوتووە."
ئهم خانمه دهشڵێت"لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە هەرچی لەو کوردستانەدا دێتە پێش وەک بڵقی سەر ئاو هەڵئەتۆقێ هەمووی قبوڵکراون، هەموو بە دڵێکی گەورەوە پێشوازیان دەکەین بێئەوەی بەها مرۆییەکان لەبەرچاو بگرین، ئەوەی لە کورستان و باشوور دەگوزەرێ بە بەرچاوی هەموانەوە لەکەدارکردنی ئەخلاقی هەرهەموومانە لەکەدارکردنی زمان و ئەدەب و ژنێتی هەرهەموومانه"
"شهمێران" ناسراو به كانی دهرچووی پهیمانگای هونهره جوانهكانه له بهشی موزیك، ئهم خانمه ئێستا له وڵاتی سوید نیشتهجێیه، خانمه گۆرانیبێژێكی ناسراوی كوردستانه و خاوهنی چهندین بهرههمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.
PM:08:24:16/01/2025
ئهم بابهته 6852
جار خوێنراوهتهوه