ئه‌ستێره ناوداره‌كه‌ی بۆلیوود له مردن گه‌ڕایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌و پزیشكانه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی بۆلیود" سه‌یف عه‌لی خان" یان كردوه ئاشكرایان كردوه له‌ئێستادا دۆخی ئه‌م ئه‌كته‌ره له مه‌ترسی ده‌رچوه و نه‌شته‌رگه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدراوه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه چۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ته‌قه‌ی لێكراوه.
پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه عه‌لی خان ی ته‌مه‌ن 54 ساڵ فیشه‌ك به‌ر بڕبڕه‌ی پشت و مل و ده‌ستی كه‌وتوه، دڕكه په‌تكی زیانی به‌ركه‌وتوه هاوكات به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و چه‌قۆیه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه كراوه به بڕبڕه‌ی پشتیدا.
له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا پۆلیسی ئاشكرای كردوه نیوه شه‌وی ڕابردوو دزێك چۆته سه‌ر كۆشكه‌كه‌ی عه‌لی خان و كارینا كاپوور له ناوچه‌ی باندرا له هندستان، به‌هۆیه‌وه خزمه‌تكاری ماڵه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی كاپور له‌لایه‌ن دزه‌كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
عه‌لی خان یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی بۆلیوود سه‌ركه‌وتوو بووه له بواری نواندا و فیلمه‌كانی زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، تائێستا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر نه‌كراوه كه هێرشی كردۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی كاپور و له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری ئه‌م كاره.
PM:07:43:16/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه