میلانیا: بۆ هه‌موو قسه‌یه‌كی تره‌مپ به‌ڵێ ناكه‌م
وێستگە ستایل-
"هه‌ندێك وام ده‌بینن ته‌نها هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكام، به‌ڵام له‌ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆم و بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆمم هه‌یه" ئه‌مه قسه‌كانی میلانیا تره‌مپ ه هاوسه‌ری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا"دۆناڵد تره‌مپ" ه كه ئاماده‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو ماڵه‌كه‌ی بگوێزێته‌وه له باڵم بیچ به‌ره‌و كۆشكی سپی له پایته‌ختی واشنتن.
له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا كه تیایدا ئه‌م خانمه به‌شداری كردوه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی و ده‌شڵێت"من هه‌موو به‌شه‌كانی كۆشكی سپی شاره‌زام، ئه‌مجاره به پرۆژه‌ی نوێوه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه"
سه‌ركه‌وتنی كتێبه‌كه‌ی "میلانیا" كه پڕفرۆش‌ترین بووه له ئه‌مازۆن پاش ئه‌وه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 بڵاویكرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته میلانیای هانداوه فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌باره‌ی ژیانی خۆی بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌و لایه‌نه‌ی ژیانی ئاشنا ببن كه نایزانن.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی تره‌مپ به‌ره‌و كۆشكی سپی میلانیا وتویه‌تی" تیمی گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نها 5 كاتژمێریان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مه دوه‌مجارمانه و هه‌ندێك گۆڕانكاری بۆنمونه ئه‌مجاره كوڕه بچوكه‌كه‌مان ده‌بێته خاوه‌نی ژوری تایبه‌تی خۆی، ساڵی 2016 كه یه‌كه‌مجار بوو بچینه كۆشكی سپی زۆر منداڵبوو."
میلانیا ده‌شڵێت"جانتاكه‌م كۆكردۆته‌وه، ئه‌ساسی تایبه‌ت به ماڵه‌كه‌م ئاماده كردوه، ته‌نها چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی سادده ئه‌نجام ده‌ده‌م، هه‌ندێكجار ڕێنمای ده‌ده‌مه تره‌مپ، هه‌ندێكی قبوڵ ده‌كات و هه‌ندێكی نا ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی سروشتیه، منیش به‌رده‌وام به‌ڵێ بۆ هه‌موو شتێك ناكه‌م كه هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یڵێت"
PM:07:42:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه