كه‌یت: شێرپه‌نجه‌م تێپه‌ڕاند
وێستگە ستایل-
كه‌یت میدلتۆن، شاژنی ویلز چیرۆكی قۆناغه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشكرا كردوه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕویكردۆته نه‌خۆشخانه.
شاژنی ویلز ته‌مه‌نی 42 ساڵه، له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی ئێكس سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یارمه‌تیان داوه و نوسیویه‌تی" هه‌ركه‌سێك به توشبوون به شێرپه‌نجه تێپه‌ڕبوبێت ئه‌وه ده‌زانێت كه دۆخه‌كه پێویستی به كات هه‌یه بۆ خۆگونجاندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مساڵ بۆ من پڕ له ده‌ستكه‌وت بوو"
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه‌یت جه‌خت له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌ی خۆی بكاته‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو كه‌یت كۆتا ژه‌می ده‌رمانی كیمیاوی وه‌رگرتوه.
كه‌یت له مانگی 1 ی ساڵی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد توشی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی بووه، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجامدرا، پاش ئه‌وه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كیمیای وه‌رگرتوه.
PM:02:44:15/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه