مادده‌یه‌كی ڕه‌نگ په‌مه‌ی له ئاسمانی لۆس ئه‌نجلوس بڵاوده‌كرێته‌وه
وێستگە ستایل-
بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی بۆدره‌ی ڕه‌نگ په‌مه‌یی دیمه‌نێكی جیاوازی به شاری لۆس ئه‌نجلوس به‌خشیوه، ڕوكاری سه‌ربانی خانوو و ئۆتۆمبێل و شه‌قامه‌كانی داپۆشیوه و فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامن له پرژاندنی ئه‌م مادده ڕه‌نگ په‌مه‌ییه كه یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی سوتانی دارستانه‌كان ده‌دات.
ئه‌م مادده په‌مه‌ییه چییه؟
مادده‌كه به"ڤۆس- چیك" ناسراوه پێكهاته‌یه‌كه ڕێگری له ئاگر كه‌وتنه‌وه ده‌كات و له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌م مادده‌یه وه‌ك یه‌كێك له بڵاوترین جۆره‌كانی مادده‌ی دژه ئاگر به‌كارده‌هێندرێت.
وته‌بێژی كۆمپانیای"پیریمته‌ر سۆلیوشنز" دروستكه‌ری ئه‌م مادده‌یه‌یه باسی له‌وه كردوه هۆكاری په‌مه‌یكردنی ئه‌م مادده كیمیاویه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌تا ئاماژه‌یه‌كی بینراوبێت یارمه‌تی فڕۆكه‌وان و پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه بدات ئه‌و شوێنانه دیاری بكه‌ن كه به مادده‌كه ڕه‌نگكراوه.
مادده‌كه ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی ئۆكسجین به‌ر كه‌لوپه‌له‌كان بكه‌وێت ئه‌وه‌ش واده‌كات دیوارێك دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه زیاتر نه‌ڕوات، له خوێی"ئامۆنیا پۆلی فۆسفات" دروستكراوه و دژه ئاوه و به ئاسانی به‌هه‌ڵم نابێت.
مه‌ترسی ژینگه‌یی ئه‌م مادده‌یه چییه؟
ئه‌گه‌رچی ئه‌م مادده‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دژه ئاگر كه‌وتنه‌وه بێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مه‌ترسی و زیانی ژینگه‌ی هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و سیستمی ژینگه ده‌بێت و كارده‌كاته سه ژیانی وشكاوه‌كیه‌كان و سه‌رچاوه ئاویه‌كان و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی مرۆڤیش.
ساڵی 2022 داوای یاسایی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری پێشووی دارستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزكرایه‌وه تیایدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م مادده كیمیاویه كاتێك ده‌ڕژرێت زیانی هه‌یه بۆ ئاوی خاوێن
PM:05:04:14/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه