‌ڤیدیۆ: ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ له‌ ترسی ئاگره‌كه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلوس ڕاده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ له‌ ترسی ئاگره‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ برینتوود له‌ شاری"لۆس ئه‌نجلوس" ڕاده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نزیكن له‌وه‌ی‌ بسوتێن.

ژماره‌یه‌ك شۆفێر له‌كاتی بینینی ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی ئاژه‌ڵه‌كان له‌كاتێكدا له‌سه‌ر شه‌قام ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رزوو فریایان ده‌كه‌ون.به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان تائێستا 24 كه‌س به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلوس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه‌ زیاتر ببێت.

ماوەی حەوت رۆژە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڵێسە دەسێنێت و تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار ماڵ بە تەواوی سووتاون کە بەشێکیان ماڵی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وڵاتەکەن و نەتوانراوە رێگری لێبکرێت.


PM:03:50:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌