‌ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك شیر مه‌ترسی توشبوون به‌ جۆرێكی بڵاوی شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ زانكۆی"ئۆكسفۆرد" ئه‌نجامیداوه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك شیر كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌، مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %20 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو، ڕۆژانه‌ وه‌رگرتنی 300 میلیگرام كالسیۆم كه‌ ده‌كاته‌ نیو لیتر شیر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %17 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو سه‌رچاوه‌كانی كالسیۆم ته‌نها له‌به‌رهه‌می شیردا نییه‌ به‌ڵكو له‌ شیری سۆیاشدا هه‌یه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سوودی لێوه‌رگرن.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد"كیرین بابییر" ده‌ڵێت" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر باشه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن خۆیان له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ و كۆلۆن و ڕێكه‌ بپارێزن له‌ڕێی ئه‌و كالسیۆمه‌ی‌ له‌ شیر یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی‌ خۆراكیدا هه‌یه‌"

شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ سێهه‌م بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه‌  له‌ جیهاندا ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی توشی ده‌بن و یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ن، پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2040  به‌ نزیكه‌ی‌ 3.2 ملیۆن توشبوونی نوێ تۆمار بكرێت و ڕێژه‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆیه‌وه‌ 1.6 ملیۆن زیاد بكات به‌تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.  


PM:03:31:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌