ڤیدیۆ: كیژان به‌سوود وه‌رگرتن له ژیری ده‌ستكرد نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی" ترۆپكی ڕزگاری "
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" نوێترین کارم کارێکی نیشتیمانیییە ئەوەی کە سەیرە و زۆر تایبەتی کردووە ئەوەیە کە ژیری دەستکرد کاری موزیک و دابەشکردن و ئاوازی بۆ داناوە، هۆنراوەی هێمن موکریانییە ، هیوادارم بە دڵتان بێت"
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته. هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی خێزانێكی هونه‌ری بوون، باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه.
له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره‌درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی حسێن میسری، ئه‌م خانمه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی به‌ڵام به‌رده‌وامه له كاری هونه‌ری.
AM:09:41:17/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه