ئاگاداربه..ساردی پاژنه‌ی پێ ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به بكوژی بێده‌نگ
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌رچی ساردی پێ یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كان، زۆرجار هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌یه وه‌رزی زستانه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌مه نیشانه‌ی هه‌بوونی گرفتی ته‌ندروستیه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه"پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن به‌رپرسه له هه‌ستكردن به سه‌رما له پاژنه‌ی پێدا"
زۆرجار ده‌ستنیشانكردنی به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ئه‌سته‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناوده‌نرێت به بكوژی بێده‌نگ، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سێك توشی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه بوبێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ هه‌ستی پێنه‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ری هه‌بێت.
به‌رزی كۆلیسترۆڵ هۆكاره بۆ سست بوونی سوڕی خوێن به‌هۆی گیرانی ملوله‌كانی خوێن به چه‌وری زیادده و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ملوله‌كانی خوێن واده‌كات بڕی پێویست خوێن نه‌گات به‌پێ به‌وه‌ش هه‌ست به ساری پاژنه‌ی پێ ده‌كرێت، هه‌رئه‌وه‌ش نییه به‌ڵكو به‌رزی كۆلیسترۆڵ هۆكاره بۆ توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك.
بۆ دووربوون له‌م حاڵه‌ته پشكنینی ناو به‌ناو پێویسته له‌گه‌ڵیدا وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی ناته‌ندروست و وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام.
PM:03:34:14/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4776
جار خوێنراوه‌ته‌وه