كۆمه‌ڵێك خۆراك زۆرترین زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاگای ده‌ده‌ن له زیانه‌كانی خواردنی گۆشتی چه‌ور و كه‌ره و بسكیت، ته‌واوی ئه‌و خۆراكانه‌ی چه‌وری تێر له پێكهاته‌یاندا هه‌یه چونكه هه‌مویان زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن و ئاستی كۆلیسترۆل له جه‌سته‌دا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانی BMJ بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"زاناكان ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌وه‌یان جێگیر كردوه كه به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆل له‌خوێندا هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن، ئه‌م مادده چه‌وریه یارمه‌تی گرتنی ملوله‌كانی خوێن ده‌دات و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه"
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه لیستی ئه‌و خواردنانه‌یان ئاشكرا كردوه كه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
پسپۆڕان ده‌ڵێن"گۆشتی سوور و بسكیت و خواردنی هاوشێوه‌ی كه چه‌وری تێریان تیادایه هۆكارن بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و مه‌ترسی توشبوون به چه‌وری سه‌ر جگه‌ر زیاد ده‌كه‌ن و گرفتی ملوله‌كانی خوێن توشی مرۆڤ ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كێشی جه‌سته‌یان كه‌مه.
PM:08:43:11/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4728
جار خوێنراوه‌ته‌وه