‌توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌واڵێكی ناخۆشی داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن، تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كێشانی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌شدا نیكۆتین نه‌بێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ تیشك له‌ئه‌مه‌ریكای باكور له‌ شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا ڕێكخراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی به‌ نیكۆتین یان به‌ بێ بوونی نیكۆتین واده‌كات حاڵه‌تێك دروست ببێت به‌هۆیه‌وه‌ سییه‌كانی كه‌سی جگه‌ره‌كێش بڕێكی كه‌متر ئۆكسجین وه‌ربگرێت.

دكتۆره‌ ماریان نابوت نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ و پسپۆڕی تیشك له‌ زانكۆی ئه‌ركنساس بۆ زانستی پزیشكی وتویه‌تی" زۆر كه‌س به‌ هه‌ڵه‌ له‌ جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی تێگه‌یشتوون، واده‌زانن كه‌ جێگره‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی جگه‌ره‌ی‌ توتنه‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ وانییه‌"
ئه‌گه‌رچی سپرای جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی پیسكه‌ری توشكه‌ر به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ تیادا نییه‌ وه‌ك جگه‌ره‌ی‌ توتن به‌ڵام هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م جگه‌ره‌ ده‌كێشێت مادده‌ی‌ كیمیاوی هه‌ڵده‌مژێت و ئه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌بێت.

جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی له‌ڕێی گه‌رمبوونی شله‌ی‌ ناو جگه‌ره‌كه‌ و گۆڕانی بۆ هه‌ڵم و هه‌ڵمژینی له‌لایه‌ن كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له‌ناو هه‌ڵمه‌كه‌دا مادده‌ی‌ قورقوشم و نیكل و فۆرماڵدیهاید و پرۆبیلین و گلایكۆل و گلسرین هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ناو ئه‌م جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌دا نیكۆتین نییه‌ به‌ڵام مادده‌ی‌ كیمیاوی زیانبه‌خش هه‌یه‌.


PM:07:11:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌