ڤیدیۆ: شاجوان توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه
وێستگە ستایل-
ڤیان سوله‌یمانی شاجوانی پێشوتری عێراق توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێت ئاشكرا كردوه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیویه‌تی" سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م هه‌واڵیان پرسیوم، داوای لێبوردن ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی نه‌متوانیوه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، ڤیان به‌هێزه و جه‌نگ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كات و ئارام ده‌گرێت و متمانه‌ی به‌وه هه‌یه خودا خێری نوسیوه له‌م نه‌خۆشیه‌دا بۆمن"
ڤیان نوسیویه‌تی" من ده‌مه‌وێت چیرۆكی دورودرێژی خۆم له‌كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵتان شه‌یر بكه‌م، ماوه‌ی مانگێكه هه‌فتانه چاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گرم، به‌رده‌وامم و ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ڕۆژانه‌ی خۆمتان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌م، زۆر گرنگی به ته‌ندروستی خۆتان بده‌ن له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك بڕۆن پشكنین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن"
ئه‌م خانمه ساڵی 2017 بوه شاجوانی عێراق له‌ناو كۆمه‌ڵێك خانمی به‌شداربوو توانی نازناوه‌كه وه‌ربگرێت، ڤیان له‌دایكبووی 1993 یه له به‌غداد و ده‌رچووی كۆلێجی ئه‌ندازیاریه، له‌ئێستادا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی توشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی خوێن بۆته باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:08:35:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5052
جار خوێنراوهتهوه