پسپۆڕێك: شۆردنی قژ له ساڵۆن مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار"ئارون نایك" مه‌ترسی شۆردنی قژی له ساڵۆنه‌كان ئاشكرا كردوه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌م هه‌ڵه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر مل ده‌بێت و هۆكاره بۆ جه‌ڵده‌ی مێشك.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چه‌ماندنه‌وه‌ی مل بۆ دواوه په‌ستان له‌سه‌ر مل دروستده‌كات، به‌هۆیه‌وه ملوله خوێنه‌كان له ملدا زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و خوێن وه‌ك پێویست ناگات به مێشك، له‌حاڵه‌تی كه‌متر مه‌ترسیداردا ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی هه‌ستكردن به سه‌رگێژ خواردن و ناڕونی له بینین و سڕبوون و تێكه‌ڵاوكردنی قسه"
دكتۆر نارون ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێن یان نه‌خۆشی شه‌كره یان گرفتی ملیان هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره"
نیشانه‌كانی جه‌ڵده‌ی مێشك:
1- قورسی قسه‌كردن و تێگه‌یشتن له قسه‌ی ده‌وروبه‌ر
2-سڕبوون و ئیفلیج بوونی به‌شێك له ڕوخسار یان لایه‌كی جه‌سته.
3-ناڕونی بینین له یه‌ك چاو یان هه‌ردوو چاو.
4- ئازاری سه‌ر.
PM:09:31:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه