چۆپی فه‌تاح: له كه‌ركوك خۆم تۆمار كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری سه‌رژمێری بكات.
چۆپی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" له‌سه‌ر زێدی خۆم له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سه‌رژمێری، سه‌رژمێریه‌كه‌مان تۆماركر، بژی كورد و كوردستان"
چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو کردووه‌تەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دووەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و ئێسته خاوەنی کچێکن بە ناوی "لیڤیا".
PM:08:07:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه