‌یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌ناوچوونی جۆرێك باڵنده‌ تۆماركرا

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ كۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌تمه‌ند به‌ پاراستنی باڵنده‌ و هه‌مه‌چه‌شنی بایلۆجی ئاشكرایان كردوه‌ جۆرێك باڵنده‌ به‌ناوی Curlews به‌شێوه‌یه‌كی جیهانی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، ئه‌م جۆره‌ باڵنده‌یه‌ كۆچده‌كات له‌ ڕۆژئاوای سیبیریا به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌رزی زستاندا.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی ئاژانسی به‌ریتانی"ABA Media" زاناكان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شاهانه‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی باڵنده‌كان و دامه‌زرێنه‌ری ژیانی باڵنده‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی و سه‌نته‌ری هه‌مه‌چه‌شنی بایلۆجی سروشتی له‌ هۆڵه‌ندا و مۆزه‌خانه‌ی‌ مێژووی سروشتی شیكردنه‌وه‌یان بۆ دۆخی ئه‌م جۆره‌ باڵنده‌یه‌ كردوه‌. 

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كۆتا جار ئه‌م باڵنده‌یه‌ بینرابێت له‌ مانگی 2 ی 1995 بووه‌ له‌ مه‌غریب، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ره‌و له‌ناوچوون چووه‌.

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م باڵنده‌یه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی له‌ناوچوونی جیهانی بێت بۆ باڵنده‌یه‌كی ناسراوی وشكانی سه‌ره‌كی له‌ ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فه‌ریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا.


PM:09:06:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل