ئاگاداربه ئه‌م ئامێره چاودێریت ده‌كات له ماڵه‌كه‌ت
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و زیره‌كی ده‌ستكرد، ئێستا هه‌موو شتێك ئاسان بووه و ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت تاوه‌ی هه‌وای وه‌ك جاسوسێك له ماڵه‌كاندایه له‌ڕێی چاودێری كردنی گفتوگۆی خاوه‌نه‌كه‌ی.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه گۆڤاری " Daily Mail" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه ئاشكرای كردوه جۆرێك تاوه هاوشێوه‌ی چاودێرێك وایه له ماڵه‌كاندا، داتای تایبه‌ت به قسه‌كردنی ڕۆژانه ده‌گه‌یه‌نێت به كۆمپانیای دروستكه‌ری ئه‌م ئامێره كه سێ جۆری هه‌یه و له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌فرۆشرێت.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م جۆره تاوه‌یه به‌ئاسانی توانای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كه‌سی به‌كارهێنه‌ری هه‌یه به‌جۆرێك به‌كارهێنه‌ر خۆی ڕێگا ده‌دات به ئامێره‌كه قسه‌كانی ڕیكۆرد بكات به‌رده‌وام ڕۆژانه زانیاری بنێرێته‌وه بۆ كۆمپانیای دروستكه‌ر له‌ڕێی ئه‌و ئه‌په‌ی ئه‌م ئامێره به مۆبایله‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌رده‌می زیره‌كی ده‌ستكردا هیچ شتێك تایبه‌تمه‌ندی نه‌ماوه و كه‌س ناتوانێت نهێنی ژیانی خۆی به‌شاراوه‌ی بهێڵێته‌وه.
PM:04:38:11/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 6220
جار خوێنراوه‌ته‌وه