له هندستان بۆ سه‌ركه‌وتنی هاریس نوێژ ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
دانیشتوانی گوندێك له هندستان نوێژ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی"كامالا هاریس" به‌ربژێری دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
داپیره‌ی هاریس له دایكیه‌وه"بی ڤی گوپالان" سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له گوندی"سولاسیندرابورام" كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی تامیل نادۆ له باشوری هندستان له‌دایكبووه، به‌و هۆكاره‌وه دانیشتوانی ئه‌م گونده نزای سه‌ركه‌وتن بۆ نه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و باسیان له‌وه‌ش كردوه ئاهه‌نگ سازده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كامیلا سه‌ركه‌وتوو بێت.
یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه وتویه‌تی"به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه نزای تایبه‌تمان كردوه له په‌رستگا بۆ ئه‌وه‌ی كامیلا له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتو بێت"
AM:09:21:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه