‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی لاوازبوون توشی ئیفلیجی بووه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لاوی میسری"هند عه‌بدولحه‌لیم" ئاشكرای كردوه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش توشی"ئیفلیجی" كاتی بووه‌.

ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگران وتویه‌تی"به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی تایبه‌ت به‌ دابه‌زاندنی كێش كه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك و یه‌ك هه‌فته‌ به‌كاریهێناوه‌ هه‌ستی به‌ ماندوێتی زۆر كردوه‌ و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی‌ كردوه‌، پزیشكه‌كان پێیان وتم توشی ئیفلیجی گه‌ده‌ بوم به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌متوانیوه‌ نان بخۆم و ئاو بخۆمه‌وه‌ و هه‌ستم به‌ ئازارێكی زۆر كردوه‌"

ئه‌م خانمه‌ ڕێنمای فۆڵۆوه‌ره‌كانی كردوه‌ زۆر گرنگه‌ له‌م دۆخه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و پشكنینی پێویست ئه‌نجامبده‌ن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان.

هند یه‌كه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نییه‌ توشی ئه‌م دۆخه‌ بوبێت و هه‌واداره‌كانی ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی ده‌رزی تایبه‌ت به‌ دابه‌زاندنی كێش، پێشتر خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسیری"ئیلهام شاهین" ئاشكرای كردبوو به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی تایبه‌ت به‌ دابه‌زاندنی كێش ته‌ندروستی تێكچوه‌، ڕێنمای هه‌موانی كردوه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌رزیه‌ به‌بێ ڕاوێژی پزیشك به‌كارنه‌هێنن.

ده‌رزی دابه‌زاندنی كێش به‌وه‌ ناسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارده‌هێندرێت، ده‌رمانه‌كه‌ له‌ گروپی GLP-1 یه‌ و "سیما گلۆتید" پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رمانه‌كانی"ئۆزه‌مبیك" و" فیگۆفی" و"ریبیلسۆس" ه‌، ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌كاردێت به‌هۆیه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ له‌ده‌ستدانی %15 ی كێشی له‌ش.


PM:07:04:04/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 3980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌