‌ڤیدیۆ: ڕێگایه‌كی ئاسان ئافره‌تێك له‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌ستدرێژیكاری سێكسی ڕزگار ده‌كات

وێستگە ستایل-

له‌ حاڵه‌تێكی ته‌واو جیاوازدا پۆلیسی هه‌رێمی ڤۆلۆسیا له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا له‌ ئه‌مه‌ریكا ئافره‌تێكی ڕزگاركردوه‌ له‌ ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه‌ سه‌ر.

پاش ئه‌وه‌ی‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ چێشتخانه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كات و داوای پیزا ده‌كات به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فریای بكه‌ون.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پۆلیسی"ڤۆلۆسیا" له‌ یوتیوب بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ پۆلیس له‌ ناوچه‌ی‌"بیرسۆن" كه‌ كێڵگه‌ی‌ سه‌رخه‌سیه‌كانه‌ به‌پێ ئه‌ندامانی پۆلیس گه‌ڕاون به‌دوای ئافره‌تێكدا، پاش ئه‌وه‌ی‌ دوای ده‌نگی به‌رزی میوزیك كه‌وتوون زانیویانه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌تێك كه‌ داوای یارمه‌تی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕزگار بكرێت.

پۆلیس توانیویه‌تی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیربكات كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردوه‌ و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی خراوه‌ته‌ پاڵی له‌گه‌ڵ هه‌وڵی خنكاندنی قوربانیه‌كه‌.


PM:10:09:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌