فتقی ناوپەنچک كهی ڕودهدات؟
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
حاڵەتێکە زۆر باو نیە،کاتێک ڕوئەدات کە گەدە(مەعیدە)یان ڕیخۆڵە و ئەندامەکانی ناو سک،هەمووی بێت یان بەشێکی ئەو ئەندامە لەسکەوە بگەڕێنەوە ناو سنگ بەهۆی گەورەیی و دڕانی ئەو بۆشاییە ماسولکەییەی سنگ و سک لەیەک جیا ئەکاتەوە کە پێی ئەوترێت ناوپەنچک، بەمەش پەستان ئەخاتە سەر سنگ وە چارەخوازەکە توشی ئازار و دڵەکزێ و ئێڵنجدان و هەنێ جار ڕشانەوە و تەنگەنەفەسی ئەبێت بەتایبەت لە دوای نان خواردن یان پاڵکەوتن.
	
دكتۆر هێمن پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دهڵێت"ئەم فتقە لەوەیە زگماک بێت و لەگەڵ تەمەنا وردە وردە گەورەبێت و کێشە دروست بکات یان لەوەیە  بەهۆی تەمەنەوە بەتایبەت دوای پەنجا ساڵی،وە بەهۆی قەڵەوی یان بەرکەوتنی سک و سنگ بەهەر زەبرێکی دەرەکی لە کاتی حادیسە و ڕوداوەکان دروست بێت."
	
ئهم پزیشكه دهشڵێت"هەرکات ئەم فتقە ئازار و ناڕەحەتی دروست بکات ئەوە چارەسەرەکەی تەنها نەشتەرگەرییە."
	
        
        PM:07:26:30/10/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1080
 جار خوێنراوهتهوه