‌مامه‌ ڤاندام: خه‌ڵك زه‌ره‌ری كرد منی هه‌ڵنه‌بژارد

وێستگە ستایل-

شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب ناسراو به‌ "مامه‌ ڤاندام" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ڵێت"پیاوێكی مه‌ردیان به‌ شایسته‌ نه‌زانی بچێته‌ په‌رله‌مان"

ئه‌گه‌رچی مامه‌ ڤاندام وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، متمانه‌ی‌ به‌وه‌ هه‌بوو ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنێت و چه‌ندین به‌ڵێنی به‌ هه‌واداره‌كانی دابوو، به‌ڵام هێشتا ته‌واو یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كانی ئه‌م كاندیده‌ چه‌نده‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا مامه‌ ڤاندام ده‌ڵێت"ده‌متوانی به‌وه‌ی‌ له‌سه‌رم ده‌وترێت سكاڵا تۆمار بكه‌م به‌ڵام تاقه‌تی مه‌خفه‌ر و هاتوچۆی مه‌خفه‌ر و دادگام نییه‌، هیچ ڕۆژنامه‌نوسێك په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نه‌كردوه‌ و ناشزام بۆ كه‌ناڵێك ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات من ده‌رنه‌چم، كۆمسیۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوم هێشتا ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كان یه‌كلای نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ده‌نگێكی زۆر بهێنم"

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب ناسراو به‌ "مامه‌ ڤاندام" كاندیدی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا 135 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.




PM:03:02:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌