نانسی به‌وێنه‌یه‌كی خێزانی پشتگیری له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی"نانسی عه‌جره‌م" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كچه‌كانی پشتگیری له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
نانسی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" له‌نێوان باوه‌شی خێزان، هێزێك هه‌یه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر فه‌وزا و جه‌نگ و ناخۆشییه‌كان له‌م كاته قورسه‌دا، لوبنان خۆشه‌ویستی ئێمه بۆ تۆ هیچ كه‌م ناكات"
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه پاش ئه‌و ده‌نگۆیانه دێت كه به‌م دواییانه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی نانسی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، پێده‌چێت ئه‌م وێنه‌یه‌ی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه دانابێت.
نانسی به‌به‌رده‌وامی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێت، خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه و هاو خه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا هاتوه.
PM:12:55:21/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه