‌ئه‌و خانمانه‌ی‌ فتقی ناوکیان هەیه‌ دەتوانن دووگیان ببن؟

وێستگە ستایل-

فتقی ناوک بەهۆی لاوازی دیوارەکانی ماسولکەکانی سکەوە ڕوودەدات، كە تێیدا ڕیخۆڵە یان بەشێکی دیکەی ناو سکدا لە کونی ناوک دێتە دەرەوە، ئایا فتقی ناوکت هەبێت دەتوانی دووگیان ببیت؟دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەڵێ ئافرەت دەتوانێت دووگیان بێت ئەگەر فتقی ناوکی هەبێت. فتقی ناوک بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر منداڵبوون یان توانای دووگیانی نییە. فتقی ناوک لە کاتی دووگیانیدا هیچ زیانێک بە کۆرپەکەت ناگەیەنێت."


1-فتقی ناوک لە ئافرەتی دووگیاندا مەترسی لەسەر گەشەکردنی کۆرپەلە یان ژیانی ژنەکە دروست ناکات

2-بەڵام ئەگەر نیشانەی جددیتر دەرکەوت، باشتر وایە بەبێ دواکەوتن سەردانی پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان بکات.

3-پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە لە کاتی دووگیانیدا فتقی ناوک چارەسەر نەکرێت ئەگەر مەترسی دروست نەکات، چونکە ئافرەت دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی نزیکەی سێ بۆ شەش مانگ دوای بەرواری لەدایکبوون.

4-ئافرەت دەبێت خۆی لە هەموو ئەو مەترسیانە بەدوور بگرێت کە دەبنە هۆی گەورەبوونی فتق لە کاتی دووگیانیدا، لەوانە وەرزشکردن و فشاری بەردەوام.


PM:12:05:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌