‌به‌م هه‌نگاوانه‌ منداڵەکەت لە چاوکزی بپارێزە

وێستگە ستایل-

منداڵان تووشی چاوکزی دەبن چونکە هێشتا چاوەکانیان لە گەشەکردندایە، کێشەی بینین لە منداڵاندا بەردەوام زیاد دەکات لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە خێرایە لە تەکنەلۆژیا، بەتایبەتی لەگەڵ بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر، ئەمەش وا دەکات منداڵان زیاتر تووشی کێشەی بینین ببنەوە، کە دیارترینیان چاوکزییە، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 7 خاڵ ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات بۆ پاراستنی منداڵه‌كانیان له‌چاوكزی.

7ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە چاوکزی لە منداڵدا:
1-هاندانی چالاکییەکانی دەرەوە، بەسەربردنی کات لە ڕووناکی سروشتیدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی چاوکزی هاندانی منداڵەکەت بکە بۆ یاریکردن لە دەرەوە.

2-سنووردارکردنی بینینی تەلەفزیۆن و بەکارهێنانی مۆبایل زیاد لە پێویست کاتەکانی شاشە دەبێتە هۆی گرژبوونی چاو و وشکبوونەوەی چاو و کێشەکانی تری بینین گرنگە کاتەکانی شاشەی منداڵەکەت سنووردار بکەیت 

3-دابینکردنی ڕووناکی گونجاو، ڕووناکی دروست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی فشاری چاو و ماندوێتی دڵنیابە کە شوێنی خوێندنی منداڵەکەت ڕووناکییەکی گونجاوی هەیە 

4-خۆراکی تەندروست، خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی بینینی تەندروستدا هانی منداڵەکەت بدە بۆ خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە  میوە و سەوزەوات وەک گێزەر ، ترێی ڕەش

5-ئەنجامدانی پشکنینی چاو بە شێوەیەکی بەردەوام پشکنینی بەردەوامی چاو دەتوانێت لە قۆناغێکی سەرەتاییدا کێشەی بینین دەستنیشان بکات

6-هانی منداڵەکەت بدە کە زوو زوو دەستەکانی بشوات، بەتایبەت پێش ئەوەی دەست لە چاوەکانی بدات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکان کە دەبنە هۆی کێشەی چاو.

7-فێرکردنی خووی باشی خوێندنەوە، منداڵەکەت هان بدە بۆ خوێندنەوە لە شوێنی ڕووناکی باش و لە دوورییەکی گونجاو.


PM:12:01:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌