چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت هاوبه‌شی ژیانت كه‌سایه‌تیه‌كی نێرگزی هه‌یه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی زانستی ده‌رونی كۆمه‌ڵێك نیشانه‌یان خستۆته ڕوو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیانت خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی نێرگزیه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ن به‌رده‌وام به‌جۆرێك بیرده‌كه‌نه‌وه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن و چه‌ندین بژارده‌ی ڕۆمانسیان هه‌یه ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناپاكی له هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بكه‌ن و بچنه په‌یوه‌ندی كورت مه‌وداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نرخ و به‌هایه‌ك بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دابنێن.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی جۆرجیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه" ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی نێرگزین به‌رده‌وام واهه‌ست ده‌كه‌ن جێگره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێستا تیایدان له‌به‌ر ئه‌وه باكیان به كه‌س نییه، هه‌میشه به‌دوای باشترین بژارده ده‌گه‌ڕێن كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ری كه‌سایه‌تی خۆیان بگونجێت، بێجگه له‌وه‌ش نێرگزیه‌كان هه‌میشه به‌دوای سه‌رنجڕاكێشانی به‌رامبه‌ر و چالێنجدا ده‌گه‌ڕێن"
هاوكات كه‌سانی نێرگزی به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌جێیان بهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچنه په‌یوه‌ندی سۆزداری قوڵه‌وه خۆیان ده‌كشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت و هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی گرۆنینجن له هۆڵه‌ندا ئه‌نجامیداوه تیایدا ئاماژه بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز كراوه له‌نێوان كه‌سایه‌تی نێرگزی و ڕازی نه‌بوون له په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ناپاكی بكات له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه" كه‌سایه‌تی نێرگزی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لاوازی كوالیتی په‌یوه‌ندی و لاوازی پابه‌ند بوون به په‌یوه‌ندی سۆزداری و توندوتیژی سێكسی و زیادبوونی ڕێژه‌ی ناپاكی، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرجار ئه‌م كه‌سانه له یه‌ك كاتدا چه‌ندین په‌یوه‌ندی سۆزداریان هه‌یه و له‌نرخ و به‌های هاوبه‌شی ژیانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه چونكه لایان وایه خۆیان كه‌سانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوون"
AM:11:53:19/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه