‌نیشانەکانی سوڕانی گون

وێستگە ستایل-

سوڕانی گون بریتییە لە سوڕانی یەکێک لە هێلکەکان گون بە دەوری خۆیدا لە ئەنجامدا گونەوێڵە (spermatic cord) دەسوڕێتەوە، کە خوێن بۆ گونەکان دابین دەکات ، کەمبوونەوەی خوێن دەبێتە هۆی ئازارێکی توند و لەناکاو، ئەم حاڵەتە بە یەکێک لە حاڵەتە فریاگوزاریەکان دادەنرێت کە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە، دكتۆر ڕەوا پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پڕۆستات له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی سوڕانی گون ده‌خاته‌ ڕوو.

1-ئازارێکی کتوپڕ و توند
2-ئاوسان و سور بوونەوەی ئەو شوێنەی گونەکەی تیا سوڕاوە 
3-ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا.
4-هەبوونی گرێ لە تورەگەی گوندا 
5-هێڵنجدان و ڕشانەوە.
6-گۆڕانکاری لە شوێنی هێلکەی گوندا، کە ئاستی بەرزتر دەبێت لە هێلکەکەی تر.
7-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا)


AM:11:27:19/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌