‌ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌ ده‌ترسن

وێستگە ستایل-

ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان فۆبیای گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌یان هه‌یه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ ترسی زۆر لای ئه‌و كه‌سانه‌ دروست ده‌كات كه‌ به‌فڕۆكه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر ئه‌م ترسه‌دا زاڵبن.

زیاتر له‌ 25 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی ترسی زۆریان هه‌یه‌ له‌ گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌، ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی دیكه‌ له‌ وڵاتانی جیهان به‌ده‌ست هه‌مان ترس ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ جیهانی تایبه‌ت به‌ گه‌شتكردن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌لامه‌ت ترین ڕێگاكانی گه‌شتكردن به‌راورد به‌ڕێگاكانی دیكه‌ی‌ گواستنه‌وه‌.

1- بزانه‌ چ هۆكارێك واده‌كات بترسیت:
ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ یان فیلم یان هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ وایكردوه‌له‌ گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌ بترسیت ئه‌وه‌ باشتره‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ لێی و ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دانی قوڵ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئارام ببیته‌وه‌.

2-گوێ له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بگره‌:
تۆم بۆن كاپتنی خانه‌نشین كراوی هێڵی ئاسمانیه‌ ده‌ڵێت" ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌یت كاتێك به‌فڕۆكه‌ گه‌شت ده‌كه‌یت پێویست به‌وه‌ ناكات ڕابكه‌یت، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوبدات سیستمی جێگره‌وه‌ هه‌یه‌ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ری له‌م دۆخه‌دا"

3- ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان به‌كاربهێنه‌:
هه‌ندێكجار ده‌نگی فڕۆكه‌ ترس له‌دڵی مرۆڤدا دروست ده‌كات، ده‌توانیت ئه‌پی (Flight Buddy) به‌كاربهێنیت تیایدا كورته‌ ده‌نگی ئاماده‌كراو هاوشێوه‌ی‌ ده‌نگی فڕۆكه‌ هه‌یه‌ واده‌كات ترست نه‌مێنێت.

4-سه‌رینێكی بچوك له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌:
ده‌توانیت ئه‌م سه‌رینه‌ بچوكه‌ به‌خۆته‌وه‌ توند بگریت، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ترس له‌فڕۆكه‌، ده‌شتوانی به‌سوود وه‌رگرتن له‌ڕاهێنانی یۆگا له‌ناو فڕۆكه‌دا ئه‌م ترسه‌ كه‌مبكه‌یته‌وه‌.


AM:11:24:19/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌